ئیسماعیل بەقایی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاشکرا دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی کەشتییە ئێرانییەکانی بە “دزەی دەریایی” وەسف کرد و بە دەمدڕاوی بانگەشەی ئەوەی کرد کە “ئێمە وەک چەتەی دەریایی مامەڵە دەکەین”.
زیادی کرد: ئەمە هەڵە کردن نییە لە قسە دا، بەڵکوو دانپێدانانی ڕوون و ئاشکرایه. دەبێ واز لە کردەوەی تاوانکارانە له بەرامبەر کەشتیوانی نێودەوڵەتی بێنن.
بەقایی جەختی لەوە کردەوە: “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندام و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بەبڕیارانە دژی ئاساییکردنەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییە ئاشکرایەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوەستن.”
Your Comment